هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌

هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌

پەیامی کورد... هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه‌


دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ژماره‌یه‌ك خاڵێک لە چەند شارێکی یەمەن، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، ئه‌مڕۆ هێرشێکی دیکەیان کردووەتە سەر بنکەیەکی حووسییەکان، وتیشی، پەیوەندیی بە هێرشەکانی دوێنێ هەبووە.

ئه‌مڕۆ شەممە، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا – سێنتکۆم رایگەیاند، "هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکیان کردە سەر پێگەیەکی راداری حووسییەکان لە یەمەن." هێرشەکەی ئەمریکا کاژێر 3:45ـی بەیانی (بەکاتی سەنعا و هەولێر) بووە.

سێنتکۆم ئاماژە بەوەش دەکات، هێرشەکە هەنگاوێک بووە بۆ ئامانجێکی سەربازیی دیاریکراو کە پەیوەندیی بە هێرشەکانی دوێنێ هەبووە بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی حووسییەکان لە هێرشکردن سەر کەشتییەکانی دەریای سوور. لە هێرشەکە کەشتیی یو ئێس ئێس کارنی و مووشەکی تۆماهۆک بەکارهاتوون.

دوێنێ هه‌ینی سوپاى ئەمریکا و بەریتانیا بە هاوکاریی هەریەکە لە ئوسترالیا، کەنەدا، هۆڵەندا و بەحرێن چەند پێگەیەکى حووسییەکانیان لە چوار شارى یەمەن بۆردوومان کرد، وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانەى کە حوسییەکان دەیانکردە سەر کەشتیەکان لە نێو دەریاى سوور، به‌هۆی هێرشه‌كان لانیکەم پێنج چەکداری حووسییەکان کوژران.

نۆ وڵاتیش دوای هێرشەکە رایانگەیاند، "ئامانجمان گەڕاندنەوەی سەقامگیرییە بۆ دەریای سوور."

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێرشێکی دیکەیان کردووەتە سەر بنکەیەکی حووسییەکان لە یەمەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە