حەسارکێشی سنووریی هاوبەشی نێوان ئێران و پاکستان دەستیپێکرد

حەسارکێشی سنووریی هاوبەشی نێوان ئێران و پاکستان دەستیپێکرد

پەیامی کورد  ...   فەرماندەی هێزە سنوورییەکانی پاکستان لە سەرەتای حەسارکێشی لە نێوان ئێران و پاکستان هەواڵی دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە العالم ، معزم انساری ، فەرماندەی هێزەکانی سنووری پاکستان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئیالەتی بەلووچستان و نزیک سنووری ئێران هەواڵیدا کە بەم هۆیەوە بە لانیکەم ١٥ میلیشیا سەربازی کوژراون .

هەروەها ڕایگەیاند : ئەم ئۆپراسیۆنە بە بە دەست هێنانی زانیاری نهێنی لە هاتن و چوونی میلیشیا سەربازییەکان لە ناوچەیت سنووری ئەم ووڵاتەدا لە ئیالەتی بەلووچستان ئەنجام درا .

ئەو هەورەها ووتی : پیلانی حەسارکێشی ئیالەتی بەلووچستان لەگەڵ ئێران دەستی پێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئەم کارە لە ماوەی سێ بۆ چوار ساڵی داهاتوو کۆتایی پێ بێت .

ئەرتەشی پاکستان بە هێرش کردن بۆ سەر پەناگا و حەشارگەی تیرۆریستان لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ ئێران ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی دەست پێکردووە کە ئامانج لەم کارە پاک کردنەوەی سنوورەکانە لە چەکدارانی میلیشیا .

ماوەیەک پێش ئێستا هێزەکانی پاکستانی لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاوازدا هێرشی کردووەتە سەر پەناگەی تیرۆریستان لە ناوچەی " خزدار و کچ لە نزیکی سنووری ئێران کە بە لانیکەم ٥ میلیشیای سەربازی جیاخوازەکانی بەلووچ کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە