پەیامی کورد ... هەڕەشە نوێیەکان دژی باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا
باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا لە بەردەوامی هەڕەشەکانی لە دژی زۆی دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای ئێدلیب هەواڵیدا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئالێکسی یەرخۆف ، باڵیۆزی ڕووسیا لە توریکا ڕایگەیاند کە بەردەوام دەرگیرە لەگەڵ هەڕەشەکاندا .
پێشتر یەرخۆف ڕایگەیاندبوو کە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی پارێزگای ئێدلیب لە سووریا هۆکاری درووست بوونی هیستریای دژە ڕووسی لە کەناڵەکانی کۆمەڵایتی تورکیا بووەتەوە .
باڵیۆزی ڕووسیا لە تورکیا لە ووتەیەک دا بۆ کەناڵی زۆزدا ڕایگەیاند کە کاربەران لە هەناردنی قسەی نەشیاو بەردەوامن . بۆ نموونە لەو قسە و هەڕەشانە " ئێمە لە سەری سەربازیان و ئەرتەشیانی ئێوە بینایەکی بڵند درووست دەکەین و بەهای هەر دڵۆپ خوێنی ڕژاو لە لایەن ئێوەوە دەدرێتەوە .
باڵیۆزی ڕووسیا ڕایگەیاندووە ئەم جۆرە ئاماژەدان و قسانە ناتوانریت لە بەرچاو نەگیرێت چوونکە ئەوان نە تەنیا دیپلۆماتەکان بەڵکوو ڕووسیا و هەموو نوینەرەکانی نیگەران دەکەن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە