هەڕەشەی نوێی ئەردۆغان : سەربازەکانمان هێرش دەکەنە سەر ئەرتەشی سووریا و بە تووندی تۆڵە دەکەینەوە

هەڕەشەی نوێی ئەردۆغان : سەربازەکانمان هێرش دەکەنە سەر ئەرتەشی سووریا و بە تووندی تۆڵە دەکەینەوە

پەیامی کورد    ...  هەڕەشەی نوێی ئەردۆغان : سەربازەکانمان هێرش دەکەنە سەر ئەرتەشی سووریا و بە تووندی تۆڵە دەکەینەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا هەڕەشەی کرد لە ئەگەری ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنی هیزەکانی چەکداری سووریا تەنانەت لە دەرەوەی ناوچەی بێ کێشە لە ئێدلیب ، ئەوە ئەوان دەکەینە ئامانج و هێرشیان دەکەینە سەر .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی تۆپخانەکانی ئەرتەشی سووریا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی تورکیا ، ٥ سەربازی تورک کوژران  و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون ، ئەرتەشی تەرکیا ڕایگەیاند لە ووڵامدانەوەی ووڵاتەکەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا هێرشیان کردووەتە سەر ١١٥ پێگەی ئەرتەشی سووریا  و ١٠١ سەربازی سووریایان لە ناو بردووە .

ئەردۆغان هەروەها ووتی : لە دەرئەنجامی هێرشی ڕژیمی سووریا ئێمە ٤ کوژراو و ٤٥ بریندارمان داوە . ڕژیمی سووریا و ڕووسیا بە گشتی هێرش دەکەنە سەر کەسانی سڤیل ، نەکوو تێرۆریستان . ئامانج ئەوەیە کە ئەم ناوجەیە داگیر بکەن تاکوو دانیشتووانی ئەوێ مەجبوور بکەن بەرەو سنوورەکانی ئێمە بڕۆن . ئێمە هەوڵمان دا ڕێکەوتننامەی سووچی جێبەجێ بکەین بەڵام هیچ کەسێک وەعدەکانی خۆی جێبەجێ نەکرد ئەم هێرشانە وا دەڕوات کە تورکیا بکاتە ئامانج .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە