هۆشداری ... بە هێزترین و تووندترین گەرمای مێژوو ڕوو لە عێراق دەکات

هۆشداری     ...     بە هێزترین و تووندترین گەرمای مێژوو ڕوو لە عێراق دەکات

پەیامی کورد    ...   هۆشداری     ...     بە هێزترین و تووندترین گەرمای مێژوو ڕوو لە عێراق دەکات

عێراق لەگەڵ تووندترین مەوجی گەرما کە لە مێژووی ئەم ووڵاتەدا بێوێنەیە بەرەوڕوو دەبێتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک صادق عطیە کارناسی پێشبینی یەکانی کەش و هەوای عێراق ، لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یەکان ڕایگەیاندووە : بە ئەگەری زۆر عێراق بەرەوڕووی بەهێزترین و تووندترین گەرما لە مێژووی خۆی دەبێتەوە کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە هەموو شارەکانی ووڵات دەگرێتەوە .

هەروەها ووتی : هەرچەندە لە ئێستادا پلەی گەرما ٥٠ دەرەجە سانتیگرادە بەڵام بە دەستپیکردنی مەوجی گەرمای نوێ ، پێشبینی دەکرێت بە نزیک بوونەوەی بە دەمای ٥٣ دەرەجەی سانتیگراد لە شارەکانی باشوور و کەمێک کەمتر لە شارە ناوەندییەکان و نێوان فۆرات ڕیکۆرد لێبدات 

ئەم کارناسەی کەش ناسی هەروەها ووتی ئەم مەوجە بەهێزەی گەرما ،تاکۆتایی ئەم مانگەی دابێ بەردەوامی هەیە دواتر هەندێک کەم دەبێتەوە . هەروەها ووتی : ئەم مەوجەی گەرما کووەیت و ناوچەکانی باکووری و میانەی عەرەبستانی سەعوودیتێپەڕ دەکات و لە کۆتایی مانگیش ، ئۆردۆن ، شام و میسڕ دەگرێتەوە 

هەروەها ڕاسپێردراوە کە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ، لە کارکردم لە هەتاوی ڕاستەوخۆدا خۆبپارێزن و ئاوی زیاتر بخۆنەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە