هۆشداری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە ئیسرائیل لە ئەگەری بەرپەچدانەوەی ئێران

هۆشداری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بە ئیسرائیل لە ئەگەری بەرپەچدانەوەی ئێران

پەیامی کورد  ...  ئەگەری بەرپەچدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە لایەن ئێرانەوە تا دێت زیاتر دەبێت

دان كۆتس، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مریكا لەبارەی بەرپەرچی ئێران دژ بە هێرشه‌كانی ئیسرائیل هۆشداری دا.

 كۆتس له‌ دانیشتنی كۆمیته‌ی هه‌واڵگریی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا کە له‌ژێر ناونیشانی هه‌ڕه‌شه‌ جیهانییه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو ووتارێکی پێشكه‌شی كرد،هەروەها گرژییه‌كانی نێوان ته‌لئه‌بیب و تارانی له سووریا هه‌ڵسه‌نگاند.

هاوکات ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئێران خۆی له‌ پێكدادانی گه‌وره‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا ده‌دزێته‌وه‌ و وتی، “هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه‌ بووه‌ته‌ هۆی زیانی میلیشیاكانی ئێران، ئه‌گه‌ری به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تارانه‌وه‌ زیاتر ده‌كات”.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە