هۆشداری حەسەن نەسرۆڵڵا بە ئیسرائیل لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر سووریا

هۆشداری حەسەن نەسرۆڵڵا بە ئیسرائیل لە سەر بەردەوامی هێرشەکانی بۆ سەر سووریا

پەیامی کورد  ...  حەسەن نەسرۆڵڵا سکرتێری گشتی حزبۆڵڵای لۆبنان سەبارەت بە بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا هۆشداری دا و ووتی ئەم جۆرە هێرشانە دەتوانێ ببێتە هۆکاری شەڕ لە ناوچەکەدا .

حەسەن نەسرۆڵڵا ڕایگەیاندووە کە حزبۆڵڵا نایەوێ بکەوێتە ناو شەڕی نوێ لەگەل ئیسرائیل دا . لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکانی هێزی سوپای قودس لە سووریا ، ناتانیاهوو هۆشداری بە ئێران دا ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە ئامانجی لەم هێرشانە ئەوەی کە نەهێڵێ ئێران لە سووریا بنکە و بارەگای سەربازی هەبێت و کەل و پەل و چەک بخاتە بەر دەستی حزبۆڵڵای لۆبنانەوە .

حەسەن نەسرۆڵڵا لە ووتوووێژێکی تەلەفزیۆنی دا لە " المیادین " پڕووپاگەندەی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی سووریا بە هاوکاری ئەو هێزانەی کە ناویان لێ ناوە " هێزەکانی مقاومەت " یان خۆڕاگری دەتوانێ بڕیار بدات کە بە هێرشەکانی ئیسرائیل بە شێوازێکی جیاواز ووڵام بداتەوە .

هەروەها ووتوویەتی ئەم نیگەرانییە بوونی هەیە کە بێنیامین ناتانیاهوو پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ئاپریل دا بە هۆی " هەڵەی ژمێریارییەوە " دەست بداتە کارێکەوە . نەسرۆڵڵا هەروەها ووتی حزبۆڵڵای لۆبنان مووشەک گەلی زۆر دەقیقی لە بەر دەست دایە کە دەتوانێ " هەر خاڵێك لە ئیسرائیل بکاتە ئامانجی خۆی ."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە