پەیامی کورد … هۆشدارییەك لە تەندروستیی جیهانییەوە
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لەبارەی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنای گۆڕاو دەدات و ڕایدەگەیەنێت،"کوشندەتر دەبێت لە دەلتا و ناوی لامبدای لێنراوە".
کاریسا ئیتیان، بەڕێوەبەری نووسینگەی هەرێمیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، "خوێندنەوە و زانیاری سەرەتایی لەبارەی لامبدا دەری دەخاتە زۆر مەترسیدارە بەتایبەت لە خێرایی بڵاوبوونەوەی و توانای بەرگریکردن بەرامبەر ڤاکسینەکانی کۆرۆنا."
ئاماژەی بەوەشداوە،"هێشتا زانیاری تەواومان لەسەر کۆرۆنا گۆڕاوەکە نییە، بەڵام ئاماژەی زانستی لەلای شارەزایان جێگەی گەشبینی نین، ئەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو و نیسانی ئەمساڵ لە پیرۆ دۆزرایەوە، ئێستا زیاتر لە 80%ـی تووشبووان لەو وڵاتە لەوجۆرەی کۆرۆنان."
لە ڕاگەیەندراوەكە هاتووە،" لە 70%ـی تووشبووانی ئەو جۆرەی كۆرۆنا لە چیلی و ئەرجەنتینن، تاوەکو ئێستاش لە 29 وڵاتیش بڵاوبووەتەوە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە