هۆشداری ئەمریکا ... لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی ئێران بێ ووڵام نابین

هۆشداری ئەمریکا ... لە ئەگەری هەر جۆرە هێرشێکی ئێران بێ ووڵام نابین

هەڕەشەی ئەمریکا : لە ئەگەری هەر هێرشێکی ئێران بێ ووڵام نابین

کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەگەر ئێران مەقەڕ و بنکەی دیپلۆماتەکانی ووڵاتەکەی لە عێراق بکاتە ئامنج و هێرشیان بکاتە سەر ، ئەم هەوڵەی ئێران بێ ووڵام نابێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە ووتەی سارا ساندێز ، ووتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی سەرۆککۆماری ئەمریکا ، کۆشکی سپی لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر دیپلۆماتەکانی لە بەسرە و باقی شارەکانی دیکە لە عێراق کە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوێ مەقەڕ و بنکەی دیپلۆماتییان هەیە ووڵامی " خێراوبەجێ " دەداتەوە ئێران .

سارا ساندێز ووتی : " ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ، تارانی بۆ هەر جۆرە هێرشێک کە ببێتە هۆی زەرور وزیان بە کارمەندەکانی ئێمە و یا خود زەرەر گەیاندن بە باڵەخانە گشتییەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا  بێ  ووڵام نابێت . ئەمریکا ڕاستەوخۆ و بە جێددیەت لە شاروەندانی ئەمریکا لەم ناوچانە پارێزگاری دەکات .

بە ووتەی سارا ساندێز ، لە ئەگەری هێرش بۆ سەر کۆنسوڵگەری ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەسرەو لە بەرامبەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ، ئێران بە بەرپرسی ئەم کردەوەیە دەزانێت .

جێگای ئاماژە پێدانە ، حەفتەی ڕابردوو سوپای پاسداران هێرشی مووشەکی کردە سەر شوێنی جێگربوون و بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی حزبی دیموکراتی کوردستان لە ناو خاکی کوردستانی باشوور و ئەم کارەی ئێران لە لایەن بەرپرسانی عێراقەو سەرکۆنە کرا ، چوونکە بە بێ ئاگاداری هیچ لایەنێک ڕوویدابوو

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە