هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

پەیامی کورد... هۆشداریی نێودەوڵەتی لەبارەی جەنگی ئەتۆمییەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی لە مەترسییەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی کردووە و دەڵێت، «هەر هێرشێک بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکان «کارێکی خۆکوژییە»، وەک داواکاری بۆ ڕاگرتنی کردە سەربازییەکان لە دەوروبەری وێستگەی زابۆریجیای ئۆکراینا.

گۆتێرێش دەڵێت، «مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتۆمی دوای چەندین دەیە سەری هەڵداوەتەوە»، داواش لە وڵاتانی ئەتۆمی دەکات دەست نەبەن بۆ بەکارهێنانی ئەو چەکە.

گۆتێرێش ئەو لێدوانانەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە تۆکیۆ دا لەمیانی بەشداریکردنی لە یادی ٧٧ ساڵەی کارەساتی هیرۆشیما.

گۆتێرێش داوای لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش کرد کۆنترۆڵی وێستگەی زیبۆریجیا بکات لە ئۆکراینا، کە لە ڕۆژی هەینی لەلایەن هەریەکە لە ئۆکراینا و ڕووسیا بۆردوومانی ناوچەکەیان کرد.

ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسییەکانی چەکی ئەتۆمی لەسەر مرۆڤایەتی ئاشکرا کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە