پەیامی کورد ... هۆشداری ئێران بە ئەمریکا : ٣٥ خاڵی حەیاتی ئێوە لە مەترسیدایە و بە جەختەوە ئێوە تۆڵەی خۆتان وەردەگرن .
لە دواهەمین هەواڵ دا فەرماندەی سوپای ثارۆڵڵای پارێزگای کرمان بە ئەمریکا ی ڕایگەیاندووە : ٣٥ خاڵی سەرەکی و حەیاتی ئێوە لە مەترسیدایە و بە جەختەوە پێتان دەڵێین ئێوە تۆڵەی خۆتان وەردەگرن
سەردار غۆڵام عەلی ئەبوو حەمزە فەرماندەی سوپای ثارۆڵڵای پارێزگای کرمان ڕایگەیاندووە : تەنگەی هۆرمۆز شاڕێگای حەیاتی و ژیانی ڕۆژئاوایە زیاتر لە ٦٠ تاکوو ٧٠ لە سەدی نەوتی ڕۆژئاوا لەوێوە تێدەەپەڕێت و ئێمە ٣٥ خاڵ لە مۆڵگە حەیاتییەکانی ئەمریکامان لە ڕۆژئاوای ئاسیا شناسایی کردووە و لە تیرڕەسی ئێمەدایە .
ژیانی ئەمریکا ، دڵ ، ڕۆح و گیانی ئەمریکا تەلئەڤیڤ ە و ئیسرائیل ە کە لە تیرڕەسی ئێمەیە ، مووشەک گەلی شەهابی ٣ بە بۆردی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر ی مان هەیە ئێمە لە خال بە خاڵی ووڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و هەموو ئەو کەسانەی کە وەفادارن بە مقاومەی شۆڕشی ئیسلامی ویلایەتی فەقێیەوە و هەروەها گرانی و بەهای قام سلێمانی ین ڕادەگەێنین و جەخت دەکەینەوە تۆڵەی خوێنی حاجی قاسم و ئەوانەی هاوڕای بوون وەردەگرینەوە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە