حەشدی شەعبی بەرامبەر بە وێنەی " ئەو سیخۆڕەی " شوێنی قاسم سلێمانی ئاشکرا کرد کاردانەوەی نیشان دا

حەشدی شەعبی بەرامبەر بە وێنەی " ئەو سیخۆڕەی " شوێنی قاسم سلێمانی ئاشکرا کرد کاردانەوەی نیشان دا

پەیامی کورد      ...   حەشدی شەعبی بەرامبەر بە وێنەی " ئەو سیخۆڕەی " شوێنی قاسم سلێمانی ئاشکرا کرد کاردانەوەی نیشان دا .

ناوەندی گەیاندنی هەواڵی بەسیجی خەڵکی عێراق " حەشدی شەعبی " بەو وێنەیەی کە دەوترێ ئەو سیخۆڕەیە کە بە هۆی ئاشکرا کردنی شوێنی قاسم سلێمانی بە لە سیذارەدان مەحکووم کراوە کاردانەوەی نیشاندا .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە ئاژانسی هەواڵی الفرات " مهند العقابی " بەڕێوبەری ناوەندی گەیاندنی هەواڵی حەشدی شەعبی لە پەیامێک تویتەریدا نووسی و ڕایگەیاند : کەسێک کە لە وێنەکەدا دەبینرێت ، مەحموود مووسەوی نییە بەڵکوو کەسێکە کە لە تیمی دەفتەری جێگری ئەمنییەتی بەرپرسی شاندی حەشدی شەعبی دا چالاکی دەکرد و گەنجێکی تێکۆشەر و مۆخلیسە .

ئەو هەروەها ڕایگەیاندووە : وێنەکەی ئەو کەسە بە بێ ئەوەی پشتڕاست بکرێتەوە لە لایەن ژمارەیەکی زۆرەوە بڵاوکراوەتەوە . بۆیە تکایە ئاگاداری ئەم جۆرە قسە و باسانە بن .

جێگای ئاماژەدانە پێشتر ئەم وینەیەی کە بڵاو کراوەتەوە لە سەر ماڵپەڕە مەجازییەکانیدا بڵاو کراوەتەوە و هەندێک کەس ڕایانگەیاندووە کە ئەو کەسەی کە لە پشتی قاسم سلێمانی و ئەبوومۆهەندێس دا دەبینرێت مەحموود مووسەوی یە کە شوێنی تێپەڕبوونی قاسم سلێمانی ئاشکرا کردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە