پەیامی کورد ... حەشدی شەعبی ١٢ فەرمانی کاری بۆ فەرمانبەرانی خۆی دەرکرد
ڕێکخراوی چەکداری عەشدی شەعبی فەرمانگەلێکی کاری بۆ فەرمانبەرەکان خۆی لە ژن و پیاوەوە دەرکرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری فۆرات ، ئەم فەرمانانە بریتی لە وێنەهەڵگرتن لە باڵەخانەی ئیداری حەشدی شەعبی و شێوەی جل لە بەرکردنی فەرمانبەرانی ژن و پیاو دەبێت .
فەرمانە دەرکراوەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە :
هەڵگرتنی وێنە لە ناوەوەی باڵەخانەی بەڕێوبەرایەتی حەشدی شەعبی لە تەلەفۆن قەدەغەیە و پێشێلکردنی بۆ کەسی پێشێلکرا ، پاشهاتی ئیداری و یاسایی بەدواوە دەبێت .
سەبارەت بە جل و بەرگی فەرمی فەرمانبەرانی ئیدارەی حەشدی شەعبی بپ پیاوان بەم شێوەیەی خوارەوە دەرکراوە :
لەبەرکردنی پانتۆڵی جین و کراسی خەت خەت قەدەغەیە .
لەبەرکردنی جل و بەرگێک کە هەڵگری ئاڵا و نووسراوەگەلی بیانی بێت قەدەغەیە .
چاککردنی قژی سەر بە فۆرمی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی قەدەغەیە .
کوتانی تاتۆی بەرچاو قەدەغەیە .
لەبەرکردنی پێڵاو بە بێ گۆرەوی قەدەغەیە .
گرینگی پابەندبوون بە لەبەرکردنی جل و بەرگ بە ڕەنگەکانی سپی ، شینی ئاسمانی ، ڕەش ، شین و کەسک
وە هەروەها سەبارەت بە بەشەکانی ئەمنییەت ، دیزاین ، لۆژیستیکی و پاریزگاری ، بە شێوەی تایبەت جل و بەرگی سەربازی لەبەر بکرێت .
سەبارەت بە جل و بەرگی فەرمی فەرمانبەرانی ژن یش ئەم فەرمانانەی خوارەوە دەرکراوە :
لەبەرکردنی جل و بەرگی تەسک لە ەەر جۆرێکی و هەروەها جل و بەرگ بە ڕەنگی ڕوون قەدەغەیە .
مکیاژ کردن قەدەغەیە .
لەبەرکردنی جل و بەرگێک کە هەڵگری ئاڵا و نووسراوگەلێکی بێگانەیە قەدەغەیە .
پابەندی بە لەبەرکردنی جل و بەرگ بە ڕەنگی سپی ، نیلی ، ڕەش ، کەسک و شینی ئاسمانی .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە