حەشدی شەعبی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

حەشدی شەعبی ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سەربە حەشدی شەعبی رەتیدەكاتەوە هێزەكانیان بە قەناس تەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبێت.
بەڕیوبەرایەتی ئاسایشی سەربە حەشدی شەعبی لە عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: میدیا ڕۆژئاواییەکان زانیاری بێ بنەمایان سەبارەت بە كوشتنی خۆپیشاندەران بە چەكی قەناس بڵاوكردوەتەوە، بەڵام ئەو زانیارییانە ڕاست نین.
حەشدی شەعبی رایگەیاندووە كە بەهیچ جۆرێك دەستیان لە خۆپیشاندانەكان وەرنەداوە و تەنها بارەگا فەرمییەكانیان لە هەڕەشە دەرەكییەكان پاراستووە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەم خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەدژی بێكاری و گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری بەڕێوەچوو و بەهۆیەوە زیاتر لە 100 خۆپیشاندەر كوژران و سەدانی دیكەش برینداربوون و بەشێك لە بەرپرسان و میدیاكان باس لەوەدەكەن بە قەناس تەقە لە خۆپیشاندەران كراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە