جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەربڵاو لە ناوچەی سارای ڕۆژئاوایی پارێزگای ئەنبار هەواڵی دا.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە "المنار"، ئەحمەد نەسروڵڵا جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبی لە مێحوەری ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: یەکەی ١٣ و هێزەکانی هەواڵگریی سەربازی عێراق ئۆپراسیۆنی ئەمنی خۆیان لە ناوچەی سەرجە لە سارای ڕۆژئاوای ئەنبار تا ناوچەی ئۆم تینە و مقالع ئیبراهیم و خەرجە دەست پێکردووە.
هەروەها ڕایگەیاند : هێزەکانی حەشدی شەعبی بەردەوام دەبن لە ئۆپراسیۆنی ئەمنی لە ناوەڕاستی سارای ڕۆژئاوایی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکانی پارێزگای ئەنبار لە بەرامبەر هەڵمەتی تیرۆریستان.
ئەحمەد نەسروڵڵا جەختی کرد: ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە تێرۆریستان و ئاسایشیان لە بەرامبەر ئەو تیرۆریستانەی بە جێ ماون لە ناوچە ساراییەکاندا و بە دوور لە چاوی هێزە ئەمنییەکاندا هەڵمەتی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە