پەیامی کورد... هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی پەنجەبڕینەوەیان لەسەرە
ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە، کە هەشت زیندانی لە ئێران مەترسیی جێبەجێ کردنی سزای "پەنجەبڕینەوە"یان لەسەرە.
ئەو ڕێکخراوە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردۆتەوە لەسەر مەترسیی جێبەجێبوونی سزای پەنجەبڕینەوە بۆ ئەو هەشت زیندانییە هۆشدارییان داوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە زیندانی ئێڤینی تاراندا ژوورێکی تایبەت بە جێبەجێ کردنی سزای بڕینەوەی پەنجە دامەزراوە، کە لەوێدا کەرەسەیەکی "شێوەگیۆتین" بۆ بڕینەوەی پەنجەی زیندانیانی تۆمەتبار بە "دزی" بەکاردەهێندرێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئەو کەرەسەیە بەمەبەستی بڕینەوەی پەنجەکانی لانیکەم یەک زیندانی بەکارهێندراوە.
هەروەها بە هەشت زیندانیی دیکە ڕاگەیتەندراوە کە بە دامەزرانی ئەو گیۆتینە سزاکانی ئەوانیش جێبەجێ دەکرێت.
سێیان لەو هەشت زیندانییە بەناوی "هادی ڕۆستەمی"، "مهدی شاهیووەند" و "مهدی شەرەفیان" لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانی ورمێوە گوازراوەنەتەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.
ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو هەشت زیندانییە بە "یەعقوب فەیزی" ڕاگەیەندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی دامەزراوی بروومەند، سزای بڕینەوەی ئەندام لە ئێران لە سەرەتای ئینقلابی ئیسلامییەو بۆ ئێستا لانیکەم لەسەر ٣٥٦ زیندانی جێبەجێ کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە