پەیامی کورد ... ٦ هێزی عێراقی لە هێرشی داعشدا کوژران و بریندار بوون
لە هێرشی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ داعش بۆ سەر دوو مەقەڕڕی هێزە ئەمنییەتییەکان لە دیالە ٤ کەس کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە بەغداد تایمز ، هێزەکانی ئەمنیەتی عێراق سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کەوتنە بەر هێرشی گرووپی تێرۆریستی داعش لە ناوچەی شینی سەیدا لە پارێزگای دیالە .
سەرچاوەیەک لە ووتووێژ لەگەڵ میدیاکاندا ڕایگەیاند : هێزەکانی داعش هێرشیان کردە سەر مەقەڕڕی پۆلیسی لە دوو گوندی شیخی و المخیسە لە ناوچەی شینی سەیدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دیالە کە بە هۆی ئەم هێرشە وە ٤ هێزی ئەمنییەتی کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە