بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا لەماوەی هه‌فته‌یەكدا، هه‌زارو (٣٧٦) پەنابەری نایاساییان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویكردۆتەوە، کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا له‌نێوان رۆژانی (٩ بۆ ١٥)ی ئەم مانگە، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر پەنابەرە نایاساییه‌كان ده‌ستپێكردووه، لەو چوارچێوەیەشدا توانیوانە، هه‌زارو (٣٧٦) پەنابەری نایاسایی دەستگیربکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، كه هه‌زار و (١٠٧) په‌نابه‌ر له‌ده‌ریادا و (٢٦٩)شیان له‌وشكانیدا ده‌ستگیركراون و زۆرینه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقان.
رونیشکراوەتەوە، کە ئەو پەنابەرە نایاساییانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كانه‌وه له‌ده‌ریادا دەستگیرکراون، له‌هه‌وڵدان بوون بۆ گه‌یشتن به‌دوورگه‌كانی یۆنان بۆ شه‌ش هه‌زارو (٣٣٦) کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە