سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له كۆبوونه‌وه‌یەکدا له عه‌ین عیسا به فه‌رمی کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا له لایه‌ن تورکیای ڕه‌ت کرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرتێک ئه‌نجومه‌نی سووریا دیموکرات له عه‌ین عیسا کۆبوونه‌وه‌یەکی ساز کرد و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دۆخی ئێستای باكووری سووریا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
له كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک ڕێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا كاریان له‌سه‌ر بكرێت له‌وانه‌ش کشانه‌وه‌ی هیزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا، درووست کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له باکووری سووریا، به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچەکە.
ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات دوای کۆبوونەوەکە ئەم خاڵانەی ڕاگەیاند:
۱- ڕەت کردنەوەی پێكهێنانی ناوچه‌ی ئارام له ژێر کۆنترۆڵی توركیا.
۲- جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر دیالۆگی ناوخۆیی له سووریا.
۳- پێكهێنانی په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچەکە.
۴- به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
۵- گرینگی دان به ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و هه‌بوونی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشكرا له‌وباره‌یه‌وه.
۶- به‌رده‌وام بوون له دژایه‌تی كردن و له‌ناو بردنی تیرۆر پاش له‌ناوچوونی داعش له سووریا.
۷- ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سیاسی دایه.
۸- به‌رده‌وام بوون له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌م وڵاته بۆ چوونه ده‌ره‌وه له سووریا.
۹- دۆزینه‌وه‌ی به‌دیل بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا.
۱۰- ناردنی وه‌فدی دیپلۆماسی بۆ ده‌وڵه‌تانی جیهان به تایبه‌ت ئه‌و ووڵاتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پرسی سووریاوه هه‌یه، ئه‌ویش له‌پێناو زیادكردنی پشتیوانی بۆ پرۆژه‌ی سووریای دیموكرات.
شایانی باسە دۆناڵد ترامپ جارێکی دیکە جەختی کرد لە سووریا دەکشێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە