هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەلاحەدین کرانە ئامانج

هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەلاحەدین کرانە ئامانج

پەیامی کورد ... هێزەکانی هاوپەیمانان لە سەلاحەدین کرانە ئامانج

 

تەقینەوەیەكی تیرۆریستی كاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین كردە ئامانج.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠،  كاروانێكی سەربازی سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، لەسەر ڕێگەی خێرای پارێزگای سەڵاحەدین، لە ڕێگەی مینێكی چێندراوەوە كرایە ئامانج.

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە تەقینەوەكە تەنها زیانی ماڵی هەبووە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

 

لە ماوەی ڕابردوودا شێوەی بەردەوام هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق دەكرێنە ئامانج.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە