هێزەکانی ئەرتەشی فەڕەنسا خاکی عێراقیان بە جێهێشت

هێزەکانی ئەرتەشی فەڕەنسا خاکی عێراقیان بە جێهێشت

پەیامی کورد     ...     هێزەکانی ئەرتەشی فەڕەنسا خاکی عێراقیان بە جێهێشت .

هێزەکان فەڕەنسا کە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە تێرۆریستی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ئامادەیی یان هەبوو ، سنوورەکانی عێراق یان بە جێهێشت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئاژانسی هەواڵی ناوخۆی عێراق بە پێی ووتەی ژەنڕاڵ عەبدەل کەریم خەلەف ووتەبێژی میدیاکانی ئەرتەشی ئەم ووڵاتە ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند .

بە ووتەی ئەو " ئەرتەشی فەڕەنسا سنوورەکانی عێراقیان بە جێهێشتووە و لە بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەرچووە ." خەلەف هەروەها جەختی کردەوە کە هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق بە پێی ڕێکەوتننامەی واژوو کراو لەگەڵ دەوڵەتی عێراق دەرچوونە. "

لە مانگی فێبریوەری کۆمیتەی بەرگری و ئەمنییەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند " کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە سنوورەکانی عێراق ڕاگرتووە و بۆ دەرچوونی هێزەکانی خۆی لەو ووڵاتە ئامادە دەبێت . لەو کاتەدا کەناڵی الجزیرە ڕایگەیاند کە فەڕەنسا ، ئاڵمانیا و ئۆسترالیا داواکاری خۆی لە سەر ئامادەسازی بۆ دەرچوونی گرووپەکانی خۆی لە عێراق بە فەرماندەیی هاوبەشی ئەرتەشی عێراق ناردووە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە