پەیامی کورد ... هێزەکانی کەتائیبی حیزبوڵڵا لەلایەن ئەمریکاوە بوردمان کران
شەوی ڕابردوو هێزەكانی ئەمریكا هێرشیان كردووەتەسەر كەتائیبی حزبوڵڵا و بەهۆیەوە زیاتر لە حەوت كەس كوژراون
ماڵپەڕی الحرە بڵاویكردەوە، سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكردووە، هێزەكانی ئەمریكا لە چەند بۆردومانێكدا هێزەكانی سەر بە كەتائیبی حزبوڵڵایان كردووەتە ئامانج.
ئاشكراشیكرد، بەهۆی بۆردومانەكەوە نزیكەی ٧ كەس كوژراون و زیاتر لە ١٠ كەسی دیكەش برینداربوون.
لای خۆشیەوە بێل ئۆربان وتەبێژی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند، هیچ بۆردومانێكمان لە عێراق ئەنجام نەداوە.
وتیشی”سەرجەم ئەو زانیاریانەی باس لە بۆردومانی ئەمریكا بۆسەر هێزەكانی عێراق دەكەن دورن لە ڕاستییەوە”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە