هێزەکانی تورکیا جارێکی دیکە دوای تێپەڕبوونی ١٧ مانگ هێرشیان کردە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا

هێزەکانی تورکیا جارێکی دیکە دوای تێپەڕبوونی ١٧ مانگ هێرشیان کردە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا

پەیامی کورد     ...    هێزەکانی تورکیا جارێکی دیکە دوای تێپەڕبوونی ١٧ مانگ هێرشیان کردە سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا .

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی هێزە کوردییەکانی لە باکووری سووریا ئەو شوێنانەیان بوردوومان کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووری ڕایگەیاند : کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا یەکێک لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا " هەسەدە " یان لە باکووری ئەو ووڵاتە بوردوومان کردووە .

ڕامی عەبدۆلڕەحمان بەڕیوبەری ئەم ناوەندە لە نووسینگەی سەرەکی لە لەەندەن لەمبارەیەوە ووتی : ئەمە یەکەمین هێرشی تورکیا دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی " کانی ئاشتی " یە و ئانکارا و گرووپگەلی ژێر پاڵپشتی سووریا لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ لە دژی هیزە کوردییەکان " قە سەدە " لە باکووری ئەم ووڵاتە دەستی پێکردووە .

هەروەها ڕاگەیندراوە : فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بنکە و سایتە سەربازی و نیزامییەکانی هیزەکانی دیمۆکراتیک ی سووریا یان لە گوندی " صیدا " لە ناوەڕاستی " عین عیسا " لە باکووری ڕەققا کردووەتە ئامانج .

عەبدۆڵڕەحمان ووتی : دەرگیرییەکانی نێوان لایەنەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووەوە تاکوو ئێستا بەردەوامی هەیە . هیزەکانی تورکیا تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە هیچ پێشکەوتنێک بە دەست بهێنن لە حاڵێکدا کە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا سەرکەوتوو بوونە تانکێکی تورکیا تێکبشکێنن .

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە