به پێی ڕاپۆرتێک له ئه‌لعاله‌م، میدیاکانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایانگه‌یاند که باڵی سه‌ربازی په‌یه‌ده سه‌رقاڵی ڕێکخستنی هێزێکی سه‌ربازییە بۆ پاراستنی سنووره‌کانی.
مێدیاکانی سووریا ڕایانگه‌یاند که هێزه کوردییه‌کانی سووریا به پشتیوانی ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان هێزی سنووری درووست ده‌که‌ن.
په‌یه‌ده به هاوکاری هێزی سه‌نادید سه‌رقاڵی ناو نووسینە بۆ گاردی سنووریی له نزیک سنووره‌کانی عێراق و سووریا. په‌یه‌ده داواکارییەکی زۆری لە سەرە سه‌باره‌ت به به‌شداری کردن له‌م هێزانه، ماوه‌ی خزمه‌ت کرنی ئه‌م هێزانه ۲ ساڵ ده‌بێت و مانگانه ۲۰۰ دۆلار مووچه‌یان ده‌بێت.
هه‌روه‌هائاماژە کراوە که کوردی سووریا بۆ پێکهێنانی ئه‌م هێزه سنوورییه یارمه‌تی داراییان له عه‌ره‌بستان وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها هێزه‌کانی په‌یه‌ده له سنووری تورکیا خه‌نده‌قیان لێداوه و تاوەری پاسه‌وانی چیمه‌نتۆییان بۆ ئه‌م سنوورانه گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی به‌له‌دی دەنووسێ که هێزه کوردییه‌کان ده‌یانه‌وێت له سنووره‌کانی تورکیا خاڵی پشکنین دامەزرێنن.
شایانی باسه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له ۱۴‌ی جانیوەریدا ڕایگه‌یاند که ده‌یەوێت هێزێکی ۳۰ هه‌زار که‌سی بۆ پاراستنی سنووره‌کانی سووریا دروست بکات ، بەڵام تورکیا له‌م کاره نیگه‌ران بوو، دوای ماوه‌یه‌ک سوپای داگیرکه‌ری تورکیا به بیانۆی بوونی په‌که‌که له عه‌فرین هێرشی کرده سه‌ر ئه‌م شاره و شاره‌که‌ی داگیر کرد.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە