پەیامی کورد … هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق دوو تیرۆریستیان ده‌ستگیركرد
دوو تیرۆریست له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركران، له‌مباره‌یه‌وه شانەی راگەیاندنی ئەمنی زانیاری زیارتر ئاشكرا ده‌كات.
لە راگەیەندراوێکدا، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویكرده‌وه، بەپشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سوپا لە بازگایەکی نێوان شاری رومادی و قەزای روتبە سەربە پارێزگای ئەنبار، دوو تیرۆریستیان دەستگیر کردووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون و، له ئێستادا رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە