دۆزینەوەی شمشێرێکی هەزار ساڵە لەناو ڕووبارێکەدا

دۆزینەوەی شمشێرێکی هەزار ساڵە لەناو ڕووبارێکەدا
پەیامی کورد    ...    دۆزینەوەی شمشێرێکی هەزار ساڵە لەناو ڕووبارێکەدا

پاشماوەی شمشێرێکی ڤایکینگ ەکان لە ڕووبارێک لە بەریتانیا دۆزرایەوە.

ئەم شمشێرە ژەنگاوییە هی دەورووبەری ساڵانی ٨٥٠ بۆ ٩٧٥ی زایینی یە.

پێژووی ئەم چەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە ڤایکینگەکان کە لە بنەڕەتدا غەیرە مەسیحی بوون و خەڵکی سکاندیناڤیا بوون، بۆ تاڵانکردن و داگیرکردن و بازرگانیکردن لەگەڵ ساکسۆنە دەسەڵاتدارەکان گەشتیان کرد بۆ دوورگەکانی بەریتانیا.

لە سەدەی هەشتەمی زاینی دا ڤایکینگەکان هێرشیان کردە سەر خانەقایەک لە شاری لیندیسفارن کە دوورگەیەک لە کەنارەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەریتانیا و لە ساڵی ٧٩٣ی زایینی دا پێیان لەسەر خاکی بەریتانیا دانا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە