ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت: "لای من هیچ جیاوازییه‌ك، له نێوان ناتانیاهۆ و ئه‌دۆڵف هێتله‌ر سه‌رۆكی نازییه‌كان نییه".
رۆژی شه‌ممه 9ی ئازاری 2024، بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای دایه‌وه‌و له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، وتی: "ئیسرائیل كه به په‌رۆشه‌وه پابه‌ندی یاساكانی جه‌نگه، ئامۆژگاری ئه‌خلاقی له ئه‌ردۆغانه‌وه وه‌رناگرێت كه پشتگیری له بكوژان و ده‌ستدرێژیكارانی حه‌ماس ده‌كات و كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و كۆمه‌ڵكوژی دژ به كورده‌كانی ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات و به‌رهه‌ڵستكارانی رژێمه‌كه‌ی و رۆژنامه‌نووسان سه‌رنگوم ده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه هه‌ر لە رۆژی شه‌ممه‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له میانه‌ی وته‌یه‌كی له ئه‌سته‌نبول رایگه‌یاند: " لای من هیچ جیاوازییه‌ك، له نێوان ناتانیاهۆ و ئه‌دۆڵف هێتله‌ر سه‌رۆكی نازییه‌كان نییه".
ئه‌ردۆغان وتبوی: "هیچ كه‌سێك بۆی نییه، وامان لێبكات حه‌ماس وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكه‌ین. توركیا ئه‌و وڵاته‌یه، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، قسه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس ده‌كات و به تووندی له پشتیانه‌وه وه‌ستاوه".
له سه‌ره‌تای ململانێی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس، ئه‌ردۆغان چه‌ندینجار دووباره‌ی كردووه‌ته‌وه ئیسرائیل "ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستییه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە