تا جیاكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی 24.4%ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی روسیا، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته رێژه‌ی 87.97% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌و به‌ریتانیاش وه‌ك یه‌كه‌م وڵات دان به ئه‌نجامه‌كاندا نانێت و پێی وایه هه‌ڵبژاردنه‌كه پاك و بێگه‌رد نه‌بووه.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه دیمیتری مێدڤیدیڤ، سه‌رۆكی پێشووی روسیا پیرۆزبایی "سه‌ركه‌وتن"ی له ڤلادیمێر پوتن كردوه‌و و وتویه‌تی: "گه‌وره‌ی كریملن هیچ ركابه‌رێكی راسته‌قینه‌ی نه‌بووه"، هاوكات ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی روسیا ستایشی ئه‌و "پشتیوانییه گه‌وره"یه‌ی كردوه كه بۆ پوتن ده‌ربڕدراوه‌و شانازیشی به "یه‌كڕیی" هاوڵاتیان و پشتیوانیكردنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان كردوه.
له به‌رامبه‌ریشدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی پوتن ناره‌زایی ده‌بڕیوه‌و وتویه‌تی: "نیگه‌رانین له ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد له روسیا".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تیمی ئه‌لێكسی ناڤالنی، كه نه‌یاری سه‌رسه‌ختی پوتن بوو و له زیندان له‌ماوه‌ی رابردوودا گیانی له‌ده‌ستدا، ده‌ڵێت ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتوه‌كانی پوتن راست نیه و ئه‌وه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت، دروستكراوه‌و بنه‌مای نییه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە