ئەمڕۆ یەكشەم 24ی ئادار_ی 2024 پێگەی "ئیلاف" بڵاوی كردووەتەوە، رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمەریكی ئەوەی ئاشكرا كردووە، ئێران درۆنێكی نوێی دروست كردووە بەناوی "غەزە"، ماوەیەك بەرلە ئێستە و هەر لەم مانگەدا لە پێشانگەی بەرگریی دەوحە پێشانی داوە، ئەو درۆنە بەشێوەیەكی پێشكەوتوو دروست كراوە و ئێران دەیداتە هاوپەیمانانی و بریكارەكانی لە ناوچەكە تا بەكاری بێنن.
ئەوەش ئاشكراكراوە،ئەو درۆنە ئێرانییە بەناوی "غەزە"، دەتوانێ 13 مووشەك هەڵبگرێت، هاوكات دەتوانێ بۆ ماوەی هەزار و 200 میل لە بەرزایی 35 هەزار پێ بفڕێت.
ئاماژە دراوە كە ئێران ماوەیەكیی زۆر بایەخێكی زۆر بە دروستكردنی چەك دەدات و هاوپەیمانەكانی لە تەواوی دنیا، ئەویش كاتێك ئەو سزایەی پێشتر لەسەری دانرابوو و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بەكۆتا هات. پێشتر و لە سەردەمی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، ئەو رێككەوتنە لە ساڵی 2015دا بەناوی "رێككەوتنی ئێران" لەلایەن ئەمەریكا و ئەنجوومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتووەكان واژوو كرابوو، لە بەرانبەردا ئێرانی رازی بوو لەسەر چالاكییە ئەتۆمییەكانی كەمتر بكاتەوە.
دواتریش كە دۆنااڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەسەڵاتی گرتە دەست، لەو رێككەوتنە كشایەوە.
تا ئێستە نە ئەمەریكا و نە هیچ وڵاتێكی تری دنیا، قسەیان لەسەر دروستكردنی ئەو درۆنە نوێیەی ئێران نەكردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە