ئەمڕۆ دووشەممە 25-3-2024 هیام یاسریی وەزیری گەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق رایگەیاند،"داوایەکی پێشكەشی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە بۆئەوەی ئەپی تیکتۆک لەکاربخرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە،"عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانەدا نەماوە کە زۆرترین کەس تێیاندا سەردانی ماڵپەڕی فیلمە ڕووتەکان دەکەن".
ڕوونیشیكردەوە،"ژمارەی سەردانیکارانی ماڵپەڕی فیلمە ڕووتەکان لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو زیاتر لە نیو ملیار سەردان بوو،بەڵام لە شوبباتی ئەمساڵ، ئەو ژمارەیە بۆ 89 ملیۆن سەردان دابەزیوە".
باسی لەوەشكردووە،"لە قەدەغەکردنی ئەپ و ماڵپەڕی فیلمە ناشیاوەکاندا، وەزارەتەکەیان رووبەڕووی ژمارەیەک بەربەست دەبێتەوە، لەنێویاندا دەرنەکردنی یاسا پێویستەکان لە پەرلەمانەوە و کەمیی بڕە پارەی تەرخانکراو بۆ وەزارەتەکە".
وتیشی،"بۆ قەدەغەکردنی ئەو جۆرە بابەتانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئامێری پێشکەوتوو هەیە کە دەتوانێت گەڕانی قووڵ ئەنجام بدات و ئەو ڤیدیۆیانە بدۆزێتەوە بۆئەوەی لاببرێن، بەڵام وەزارەتەکەیان ئەو ئامێرەیان نییە، بۆیە داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کرد، بودجەی وەزارەتەکە زیاد بکەن بۆ ئەوەی بتوانێت توانا تەکنیکییەکانی خۆی بەرەوپێش ببات".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە