دەیان کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

دەیان کۆچبەری نایاسایی لە تورکیا دەستگیرکران

 

لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەیان کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران و دەیان کۆچبەری دیکەش رزگارکران.

لە کەناراوەکانی ئایڤاڵکی سەربە باڵکئەسیر 41 کۆچبەری نایاسایی لە خنکان رزگارکران کە ویستوویانە خۆیان بگەیەننە دورگەکانی یۆنان و لەلایەن هێزەکانی یۆنانەوە ناچارکراون بگەڕێنەوە تورکیا، لە کەناراوەکانی ئیزمیریش 23 کۆچبەر لە خنکان رزگارکران.

هاوکات لە شاری مانیسا، 40 کۆچبەری نایاسایی لەناو بارهەڵگرێکدا دەستگیرکران و شۆفێری بارهەڵگرەکەش دەستبەسەرکرا. بەگوێرەی راگەیەندراوی ئاسایشی مانیسا، سەرجەم کۆچبەرە دەستگیرکراوەکان خەڵکی ئەفغانستان بوون، لە قەرسی باکووری کوردستانیش هەشت کۆچبەری ئەفغانی دەستگیرکران.

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی راگەیەندراوێکی ئاسایشی هاتای، 25 کۆچبەری نایاسایی و دوو قاچاخچی دەستگیراون کە هاوکاریی کۆچبەرەکانیان کردووە تاوەکو بتوانن بە شێوەیەکی نایاسایی خۆیان بگەیەننە تورکیا.

هێزە ئەمنییەکانی ئەدیرنەش رایانگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا توانیوویانە 159 کۆچبەری نایاسایی و ژمارەیەک قاچاخچی دەستگیربکەن

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە