دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان لەتوركیا رایگەیاند: بریارە سبەی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی حكومەتە خۆجێیەكان لەتەواوی وڵاتدا بەرێوەبچێت وئامادەكارییەكانیش لەو بارەیەوە تەواوكراون.
ئەحمەد یەنەر سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان لەتوركیا، ڕایگەیاند: دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگا وقەزاكانی سەربە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن دوایین ئامادەكارییان كردووە ولەئێستاوە ئامادەن بۆ ئەو هەڵبژاردنانەی كەبریارە سبەی 31ی ئاداری 2024دا بەڕێوەبچن.
سەبارەت بە كارەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی حكوومەتی خۆجێی، ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند: دەستەی هەڵبژاردنی پارێزگا و قەزاكانی سەربە دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان دوایین ئامادەكارییان كردووە ولەئێستاوە ئامادەن بۆ ئەو هەڵبژاردنانەی كەبریارە سبەی لە 31ی ئاداری 2024دا بەڕێوەبچن.
لەبارەی كارەكانی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان لەكاتی بەربانگدا، یەنەر ڕایگەیاند: پێمانوایە هەموو پارتە سیاسییەكانمان پێداویستی كارمەندانیان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان دابین دەكەن، لەهەمان كاتدا كارەكانی جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان بێوچان بەردەوام دەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە