ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕادەگەیەنێت، لەو هێرشەدا هەشت كەس لە ناو باڵەخانەكە كوژراون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا سانا ڕایگەیاند، هێرشەكەی ئیسرائیل بینای كونسوڵخانەی ئێرانی لە گەڕەكی مەززەی دیمەشق كردۆتە ئامانج.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەكی باڵای ئاسایشی لوبناییەوە دەڵێت، سەركردەیەكی هێزی قودسی سوپای پاسداران بە ناوی (موحەمەد ڕەزا زاهیدی) لەو هێرشەدا كوژراوە، هیچ لێدوانێكیش دەستبەجێ لەلایەن ئیسرائیلەوە نەدراوە.
ئاژانسی دەنگوباسی نووری ئێران ڕایدەگەیەنێت، (حوسێن ئەكبەری) باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق و ئەندامانی خێزانەكەی لەو هێرشەدا هیچ زیانێكیان پێ نەگەیشتووە.
ئەم ڕووداوە چەند ڕۆژێك پاش ئەوەیە كە ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل (53) كەس لە سوریا كوژراون لە ناویاندا (38) سەربازو حەوت ئەندامی حزبولڵا هەبوونە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە