کەشناسی عێراق: باران بارین و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی عێراق: باران بارین و خۆڵبارین دەستپێدەکات

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی باران بارینی بەهێز و خۆڵبارین دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە29ی نیسان، دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” کەشوهەوای سبەینێ سێشەممە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی چڕی مامناوەند و هەورەبروسکە لەچەند شوێنێکی جیاواز، پلەکانی گەرماش دادەبەزن و ئەگەری دروستبوونی خۆڵبارین هەیە”.

ئاماژەی بەوەکرد، کەشوهەوای رۆژی چوارشەممە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانێکی مامناوەند و بەخوڕ لەهەندێک شوێندا، هەروەها دروستبوونی هەورەبروسکە، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ڕۆژی پێشتر چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.

هاوکات، کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە هەور دەبێت لەگەڵ باران بارین و با بەچڕییەکی مامناوەند و دروستبوونی خۆڵبارین.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە