ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند، ئەمریکا لە قۆناغەکانی کۆتایی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سعوودیە نزیکبووەتەوە و ئەگەر سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەوا ئەم ڕێککەوتنە ئەمنییە بە سعودیە پێشنیار دەکرێت.
بلینکن ڕایگەیاند کە بڕیار بوو لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا گەشت بۆ سعوودیە و ئیسرائیل بکات بۆ ئەوەی سەرنجی لەسەر ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیل بێت. بەڵام ئەم سەفەرە بەهۆی هێرشی تاقمی تیرۆریستی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دواخرا.
کۆماری ئیسلامی و تاقمی تێرۆریستیی حەماس کە لە لایەن ئەم حکومەتەوە پشتیوانی دەکرێت، بە توندی دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئیسرائیلن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە