چەناڵی فەرمی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا لە تێلەگرام بڵاویکردەوە، چەند دەستەیەکی روسی پسپۆڕ پلانی تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤاسیلی مالیۆک سەرۆکی دەزگای ئاسایش و کێریل بۆدانۆڤ سەرۆکی هەواڵگری سەربازییان دانابو.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دو ئەفسەر کە خاوەن پلەی عەقیدن و لە بەشی کارگێری ئاسایشی دەوڵەتی ئۆکرانیا کاردەکەن دەستگیرکراون، چونکە زانیاری نهێنییان گواستوەتەتەوە کە پێویستبوە بۆ تیرۆرکردنی زیلێنسکی و بەرپرسەکانی ئۆکرانیا.
باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا هەردو ئەفسەرەکە دەستگیرکراون و شوێنی مانەوەشیان پشکنینی بۆ کراوە و تۆمەتی ناپاکی و ئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆرستیان ئاڕاستە کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە