دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت،لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 222 کۆچبەری عێراقی لە ئەڵمانیا دیپۆرتکراونەتەوە
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەماوەکانی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی ئەوروپا ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران دەستی پێکردووە و بەردەوامە، دەشڵێت، “رێکەوتنێکی نهێنی لەنێوان بەرلین و بەغداد کراوە لەسەر دیپۆرتکردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە چیتر هەلی مانەوەیان لە ئەڵمانیا نییە.”
باسی لەوەش كردووە، رێککەوتنەکە خۆی تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە تاوانێک یان کارێکیان کردووە دوور لە رەوشتی کۆمەڵگایی ئەڵمانیا، بەڵام حکومەتی ئەڵمانیا ئەو هەلەی قۆستووەتەوە و سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی کە داوانامەکانیان رەتکراوەتەوە، دیپۆرتدەکاتەوە بۆ خاکی خۆیان.
ئەوەشی خستۆتەروو، سەرەڕای ئەوەی نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی ئەڵمانیا بە فەرمی رێکەوتنەکەیان ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا بێت وەزارەتی ناوخۆیی ئەڵمانیا رایگەیاندووە کە رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیی عێراقی دیپۆرتی عێراق کراونەتەوە.
ڕاشی گەیانددو، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ئەڵمانیا 222 هاوڵاتیی عێراقی دیپۆرتکردووەتەوە، 169 کەسیان بۆ عێراق و کوردستان نێردراونەتەوە و 53 کەسیش نێردراونەتەوە بۆ ئەو وڵاتانەی دیکە کە پێشتر کۆچبەران لێیەوە چوونەتە ئەڵمانیا.
هەروەها وتیشی ، بەپێی زانیاریەکانیان زیاتر لە 23 هەزار و 757 هاوڵاتیی عێراقی بڕیاریان لەسەرە کە دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زیاتر لە 20 هەزار و 611 کەسیان (دودڵدونگ)یان هەیە، کە ئەمەش جۆرێکە لە چاوپۆشیکردن لە دەرکردنی کۆچبەران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە