ئیسرائیل خۆی بێبەریی کرد لە رووداوەکەی ئێران: ئێمە نەبووین

ئیسرائیل خۆی بێبەریی کرد لە رووداوەکەی ئێران: ئێمە نەبووین

بەرپرسێکی ئیسرائیلی جەختدەکاتەوە لەوەی کە “ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی نییە” بە گیانلەدەستدانی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵەکانی کە لەنێویاندا، ئەمیر حوسێن عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوە و 7 کەسی دیکە لە رووداوی تێکشکانی فڕۆکەدا گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە ئیسرائیل هیچ پەیوەندییەکی بە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی سەرۆککۆماری ئێران نییە و دووپاتیدەکاتەوە ئەوان نەبوون.

بەرەبەباینیی زووی رۆژی دووشەممە، تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن دوای 14 کاتژمێر لە گەڕان لە زریان و تۆفان و کەشوهەوای سەختدا، پاشماوەی سووتاوی ئەو کۆپتەرەیان دۆزیەوە کە رۆژی یەکشەممە بە 9 سەرنشینەوە لە نێویاندا ئیبراهیم رەئیسیی سەرۆککۆماری هەڵگرتبوو.

کۆپتەرەکە یەکێک بوو لە کاروانی ئەو سێ کۆپتەرەی کە سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری بۆ پارێزگایەکی ئازەربایجانی رۆژهەڵات دەگواستەوە کە بە مەبەستی کردنەوەی بەنداوێک لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی سەردانیان کردبوو، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ پارێزگای تەبرێز، لە رێگە توشی رووداو دەبن و دەکەوێتە خوارەوە و لە ئەنجامدا سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە