پەیامی کورد ... گڕکانی ئایسلەندا دوای ٨٠٠ ساڵ چالاک بووەوە
پاشنیوەڕۆی چوارشەممە گڕکانێک لە نیمچە دوورگەی ڕیکجانێس لە باشووری ڕۆژئاوای ئایسلەندا تەقیەوە.
ئەمە هەشتەمین و بەهێزترین تەقینەوەی ئەم گڕکانەیە لە دوای چالاکبوونی لە ساڵی ٢٠٢١.
هەرچەندە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەفلاڤیک کە گەورەترین فڕۆکەخانەی ئایسلەندا بە شێوەیەکی ئاسایی کارەکانی بەردەوامە، بەڵام دانیشتوانی شارۆچکەی گرینداڤیکی کەنار دەریا لە نزیک گڕکانەکە چۆڵکراون بۆ ئەوەی زیانی ئەگەری نەگرن.
زانایان پێشبینی دەکەن گڕکانی نیمچە دوورگەی ڕیکجانێس کە ماوەی ٨٠٠ ساڵە ناچالاک بووە، بۆ دەیان ساڵ یان تەنانەت سەدەیەکیش بە چالاکی دەمێنێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە