ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوا دەکات رۆژی 30ـی حوزەيران هەڵبژاردن لە وڵاتەکەی ئەنجامبدرێت.
ماکرۆن لە وتارێکدا لە کۆشکی ئيليزێ رایگەیاند، "بەمزووانە ئەو فەرمانە واژۆ دەکەم کە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە 30ـی حوزەیران بەڕێوەبچێت، خولی دووەمیش لە حەوتی تەمموز، دەشڵێت "ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا بۆ ئەو لایەنانە باش نین کە بەرگری لە ئەوروپا دەکەن".
بڕيارەکەی ماکرۆن دوای ئەوە هات بەگوێرەی ئەنجامە بەراييەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا، پارتی کۆمەڵەی نيشتمانی کە پارتێکی راستڕەوی فەرەنسايە لە هەڵبژاردنەکاندا بە جیاوازییەکی زۆر سەرکەوتنی بەسەر پارتەکەی ماکرۆندا بەدەستهێنا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە