هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

هاوپەیمانی ناتۆ بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ زیاددەکات

ئێنس ستۆڵترنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپەیمانی ناتۆ رایگەیاند، ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکە رەزامەندییان لەسەر زیادکردنی بودجەی بەرگریی بەرێژەی لەسەدا ١٨ داوە.

ستۆڵتنبێرگ گوتیشی، ٢٣ ئەندامی ناتۆ لەکۆی ٣٢ ئەندام واژۆیان لەسەر زیادکردنی بەشە بودجەی بەرگری ناوخۆی وڵاتەکان بەرێژەی لەسەدا دوو کردووە، ئەمەش وادەکات بودجەی بەرگریی هاوپەیمانێتییەکە لەسەدا ١٨ زیادبکات.

سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژەی بەوەشدا، زۆرینەی ئەو پارەیەی بۆ ناتۆ دابیندەکرێت لەلایەن ئەمریکاوە، بەجۆرێک لەچەند ساڵی رابردوودا واشنتن زیاتر لە ١٤٠ ملیار دۆلاری بە ناتۆ داوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە