ئێمانۆئێل ماکرۆن دەست لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای ڕەتکردەوە

ئێمانۆئێل ماکرۆن دەست لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای ڕەتکردەوە
پەیامی کورد   ...   ئێمانۆئێل ماکرۆن دەست لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسای ڕەتکردەوە 


لە ھەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی فەڕەنسادا، ھاوپەیمانی چەپەکان سەرکەوتنی بەدەست ھێنا و پێش ھاوپەیمانییەکەی ماکرۆن و پارتە راستڕەوە تووندڕەوەکان کەوتووە، دەست لەکارکشانەوەی سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتەش ڕەتکرایەوە.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکان، بەرەی نوێی گەل کە ھاوپەیمانی چەپەکانە لە پلەی یەکەم دایە و ٢١٥ کورسی بەدەستھێناوە و ھاوپەیمانی دەسەڵاتیش بەسەرۆکایەتی ئێمانۆئێل ماکرۆن ١٨٠ کورسی و پارتی گردبوونەوەی نیشتمانیش راستڕەوی تووندڕەو ١٥٥ کورسی پەرلەمانی بەدەست ھێناوە.
ھەر بەپێی ئەنجامە بەراییەکان ھیچ پارتێکی فەڕەنسا لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانیدا نەیانتوانیووە زۆرینەی رەھا بەدەست بھێنن و رێژەی دەنگدانیش زیاتر لە ٦٧.١٪ بووە کە بەرزترین رێژەیە لەماوەی زیاتر لە ٤٠ ساڵدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە