بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرش و هەڕەشەکانی حێزبۆڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، هەر کەسێك زیان بە ئیسرائیل بگەێنێت لێی دەدەن و لەناوی دەبەن
بێنیامین نەتەنیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، جەختی کردەوە ئاسایشی باکووری ئیسرائیل بەرقەرار دەکەن و هاووڵاتییان دەگەڕێننەوە بۆ ماڵ و حاڵیان.
ووتیشی، "لەگەڵ هەڵمەتی سەختی دژی لوبنان بنەمایەکمان دروست کرد، هەر کەسێک زیانمان پێ بگەینێت دەیکوژین و کردوومانە بە کردار. دەزانین ڕێگەیەکی زۆر ماوە بیبڕین، بەڵام ڕژدین لەسەر ئەوەی ئاسایش بۆ باکوور بگەڕێنینەوە و دانیشتووان بە سەلامەتی بگەڕێنینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە