پەیامی کورد ... ئێران داوای دان بەخۆگرتنی ئەورووپاییەکانی لە دژی ئیسرائیل ڕەت کردەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، داواکارییەکانی فەڕەنسا، ئاڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو سەبارەت بە خۆگرتنی ئێران بەرامبەر بە ئیسرائیل "کەمی لۆژیکی سیاسی و پێچەوانەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتییە".
ناسر کەنعانی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەیاننامەی سێ وڵاتی ئەورووپایی، بەبێ هیچ ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە تاوانەکانی ئیسرائیل، بە بێ غیرەتانە داوا لە ئێران دەکات کە کاردانەوەی بەرامبەر پێشێلکردنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ووڵاتەکەی نەبێت.
کەنعانی ئاماژەی بەوەش کرد، تاران بڕیاریداوە وەک ڕێگرییەک لەدژی ئیسرائیل مامەڵە بکات. داوای لە پاریس و بەرلین و لەندەن کرد "یەکجار و بۆ هەمیشە لە دژی شەڕی غەززە و شەڕخوازەکانی ئیسرائیل بوەستن".
فەرەنسا، ئاڵمانیا و بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوایان لە ئێران و هاوپەیمانەکانی کرد خۆیان لە هێرشەکانی دژ بە ئیسرائیل بەدوور بگرن، دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی سیاسی حەماس لە تاران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە