نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان داكۆكى له‌ گرینگی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان داكۆكى له‌ گرینگی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات
پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان داكۆكى له‌ گرینگی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات

پاشنیوه‌ڕۆى چوارشه‌ممه‌ 2024/8/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ کلاودیۆ کۆردۆن جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتیدانی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی یوونامی بە وەکالەت، كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌ كاتى مانه‌وه‌یان له‌ عێراق ماوه‌ بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێزانین بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و هاوكارى و پشتگیرییان له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه‌ و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وایه‌تی دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرینگ و پێویسته‌ و جه‌ختى له‌ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌یه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به‌ به‌شداری هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ كۆردۆن ستایش و پێزانینى تیمى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى درووست و واقعیانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستاندا نیشان دا و پابه‌ندی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى به‌ پشتگیرى له‌ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه‌.

دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە