پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئیسرائیل : هەفتەی ڕابردوو سەختترین هەفتەی مێژووی حیزبۆڵڵا بوو
یوئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکەی سەر بەیرووت و كوژرانی سەرکردەکانی حیزبۆڵڵا ووتی: هەفتەی ڕابردوو سەختترین هەفتەی مێژووی حیزبۆڵڵا بوو.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل جەختی لەوە کردەوە کە ئامانج لەم ئۆپراسیۆنانە گەڕانەوەی دانیشتووانی باکووری ئیسرائیلە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و هەروەها و بەرقەرارکردنی ئاسایشی سەقامگیر لەم ناوچەیەدایە.
گالانت چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە پێویستن و بەردەوامیش دەبن لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانەت حیزبۆڵڵا درووستی دەکەن.
بە ووتەی ناوبراو، سوپای ئیسرائیل پابەندە بە بڕیارەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چالاکییە سەربازییەکانی حیزبۆڵڵا لە لوبنان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە