پەیامی کورد ... حەماس بە پشتڕاست کردنەوەی کوژرانی یەحیا سینوار جەختی لەسەر مەرجەکانی پێشووی ئاگربەست کردەوە
خەلیل ئەلحیە، بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس و نیشتەجێی قەتەر، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا پشتڕاستی کردەوە کە یەحیا سنوار، سەرۆکی ئەم گرووپە میلیشیایە لە غەززە کوژراوە.
لەم پەیامەدا ووتی: “ئێمە ماتەمینی بۆ برای شەهید، یەحیا سینوار، ئەبوو ئیبراهیم دەگرین”.
ئەلحیە یەکێکە لە بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لە دانووستانەکانی ئاگربەست و ڕەنگە جێگەی یەحیا سینوار بگرێتەوە.
ئەلحیە هەروەها مەرجەکانی حەماسی بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیل هێنایە بەرباس و ڕایگەیاند کە بارمتە ئیسرائیلییەکان تەنها لە حاڵەتێکدا ئازاد دەکرێن کە زیندانییە فەلەستینییەکان ئازاد بکرێن و هێرشەکانی سەر غەززە بوەستن و هێزەکانی ئیسرائیل لەم ناوچەیە بکشێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە