میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆرکردنی ناتانیاهوو یان بڵاوکردەوە

میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆرکردنی ناتانیاهوو یان بڵاوکردەوە
پەیامی کورد   ...   میدیاکانی ئیسرائیل هەواڵی هەوڵی کۆماری ئیسلامی بۆ تیرۆرکردنی ناتانیاهوو یان بڵاوکردەوە

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل، بەرپرسێکی باڵای ئەو ووڵاتە ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵی تیرۆرکردنی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی داوە. 

ئەم هەواڵە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە شوێنی نیشتەجێبوونی ناتانیاهوو و هاوسەرەکەی لە شاری قەیسەریە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەنی لوبنانەوە کرایە ئامانج. 

بەگوێرەی سەرچاوەکان، سەرۆک وەزیران و هاوسەرەکەی لەکاتی هێرشەکەدا لەوێ ئامادە نەبوون.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە