ئەمریکا سزاکانی سەر کۆمپانیای ماهان ئەیر درێژکردەوە

ئەمریکا سزاکانی سەر کۆمپانیای ماهان ئەیر درێژکردەوە
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا سزاکانی سەر کۆمپانیای ماهان ئەیر درێژکردەوە

وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ڕایگەیاند، جارێکی دیکە ماوەی سزاکانی سەر کۆمپانیای ماهان ئەیر و هاوبەشەکانی پێشووی لە ئینگلتەرا، ئوردن، عێراق، ئیمارات، سووریا، تورکیا و فەرەنسا درێژکردەوە.
وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی کرد کە لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە، کۆمپانیای فڕۆکەوانی "بەردەوام یاساکانی کۆنتڕۆڵکردنی هەناردەکردنی پەیوەندیدار بە ڕوسیا پێشێلکردووە" و فڕۆکەکانی بووینگ لە گەشتەکانیدا بۆ مۆسکۆ بەکارهێناوە بەبێ ئەوەی مووڵەتی پێویست لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە پێ بدرێت .

لەم ئاگادارییەدا هاتووە کە ئەم فەرمانە دەست بەجێ جێبەجێ دەکرێت و بۆ ماوەی یەک ساڵ کارا دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە