پەیامی کورد ... هاتنە ناوەوەی سیستەمی تۆپخانەیی ئیسرائیل بۆ ناو خاکی لوبنان
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سیستەمی تۆپخانەکانی هێناوەتە ناو لوبنان بە مەبەستی فراوانکردنی بۆردومانەکان و پاڵپشتیکردنی ئۆپراسیۆنە زەمینییەکان. لەهەمان کاتدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل شەش ئامانجی سەربازییان لە گەڕەکی بەیروت کە بنکەی سەرەکیی حیزبوڵڵایە کردە ئامانج و لەنێویان برد.
بەگوێرەی بەیاننامەی سوپای ئیسرائیل، ئەو ئامانجانە بریتین لە کۆگاکانی چەک و بارەگاکانی فەرماندەیی و ژێرخانی سەربازی کە حێزبۆڵڵای لوبنان بەکاری دەهێنێت و ئەم هێرشانەش بە مەبەستی لاوازکردنی توانای ئۆپراسیۆنی ئەم گرووپە ئەنجام دراون. بە ووتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، زاحیە بە ناوەندی پلاندانان و جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنەکانی حیزبۆڵڵا لە دژی ئیسرائیل ناسراوە.
هاوکات سەرچاوە لوبنانییەکان باسیان لەوە کردووە کە حیزبۆڵڵا ووڵامی ئەرێنییان بۆ پێشنیاری ئاگربەستی ئەمریکا داوەتەوە و چاوەڕێی هاتنی نوێنەری ئەمریکی ئامۆس هۆخشتاین بۆ بەیرووت بۆ بەردەوام بوون و گەیشتن بە ڕێککەوتن دەكەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە